لیژنهى کاری پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی نا حکومی تاوتوێی ئهو کێشە پەروەردەییانه دهكات که ڕووبهڕووی چەند توێژێكى خاوەن پێداویستی تایبەت دەبێتەوە
لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار مونا جبوری ئەندامی لیژنەکە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، میوانداری بەڕێز عەلی سعود عەبدولمەجید بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی مەدەنی و بیانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی کێشەو بەربەستەکانی پەروەردە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتییەکە لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە یەکێکن لەگروپە پەیوەندیدارەکان لەچوارچێوەی هەموارکراوی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2024 بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت .
لەمیانەی میوانداریکردنەکەدا لیژنەکە باسی لەوە کرد کە لەنووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە کە بریتییە لە پۆلێننەکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی داون لەنێو پۆلە تایبەتەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و نافێربوونیان سەرەڕای دەرچوونی بڕیارەکانی لیژنە پزیشکییەکانی وەزارەتی تەندروستی و گرتنەخۆی ماددەکانی هەمواری یەکەمی یاسای مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت سەبارەت بە ئەرکەکانی وەزارەتی پەروەردە بەرامبەر مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
بەڕێوەبەری گشتی ڕوونیکردەوە کەمی پەیمانگا و سەنتەری تایبەت بەم جۆرە لەچوارچێوەی دەسەلاتەکانی وەزارەتی پەروەردەدا و دەسەلاتی پەیوەندیدار بەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم چینانە وەزارەتی کار و خۆشگوزەرانی کۆمەلایەتییە .
لیژنەکە گرنگی تێکەڵکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی داون لە قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنی تایبەت دەربڕی کە مسۆگەرکردنی پەروەردە و چاودێری و پەرەپێدانی تواناکانیان لە بەرژەوەندی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ گرنگیدان بەم کەرتە .
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە ڕێککەوت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی داهاتوو لەبارەگای لیژنەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئامادەبوونی نوێنەرانی دەزگای چاودێری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و وەزارەتی پەروەردە و لیژنە تەندروستییەکان لەوەزارەتی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی ئەو گروپانە دەبنەوە لەبواری پەروەردەییدا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨ / ١٢ / ٢٠٢٤