لجنة الصحة والبيئةلیژنه‌كان

لیژنه‌ى تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بەشداری له یەکەمین کۆڕبەندی یەکێتی نەخۆشخانه ئەهلیەکانی عێراق دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر ماجید شنگالی سەرۆکی لیژنەکەو به‌یاوه‌رى ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی شەممە 14 ی کانوونی یەکەمی 2024، بەشداری لە یەکەمین کۆڕی کۆمەڵەی نەخۆشخانە تایبەتەکانی عێراق کرد.
كۆڕه‌كه‌ لە هۆتێلی بابلی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز سەرۆک وەزیران دکتۆر ساڵح زەمەد و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشخانە تایبەتەکان دکتۆر رافع راوی و بەڕێوەبەرانی چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەتی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
دکتۆر شنگالی سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان له‌میانى قسەکانی لەکۆڕبەندەکەدا جەختیکردەوە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشکەشکردنی پێشنیازەکەی یاسای نەخۆشخانە ئەهلییەکان بۆ خوێندنەوەی یەکەم، ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ ئەم کۆڕبەندە و کۆمەڵەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان .
هەروەها شنگالی ئاماژەی بەوەشکرد کە بیمەی تەندروستی کۆڵەکەی سەرەکییە لەبنیاتنانی سیستمی تەندروستی لەعیراقداو لیژنەکە لەقۆناغی پێشکەشکردنی هەموارکردنی یەکەمی یاسای بیمەی تەندروستی ژمارە 22 ی ساڵی 2020 و کردنی ده‌سته‌ى بیمه‌ بە دەزگایەکی سەربەخۆ لەوەزارەتی تەندروستی و جیاکردنەوەی کارکردن لەکەرتی تایبەت لەگه‌ڵ کارکردن لەکەرتی گشتی بۆ جێکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لەبەرهەمی کۆلێژەکانی پزیشکی و پەیمانگا تەندروستییەکان و هەروەها باسی لەپێویستی دروستکردنی دەزگایەکی بڕواپێدانی تەندروستی کرد بۆ متمانەپێکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان بەپێی ستانداردی عێراقی بەتایبەتی لەگەڵ ستانداردەکانی جیهاندا گونجێنراوە .
لەکۆتایی قسەکانیدا پیرۆزبایی لەڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پێشنیازو دەرئەنجامی خستەڕوو کە بتوانرێت لەبەرژەوەندی یەکێتی نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا جێبەجێ بکرێت .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥ / ١٢ / ٢٠٢٤