لجنة الصحة والبيئةلیژنه‌كان

لیژنه‌ى تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بەشداری له چالاکییەکانی سێیەمین کۆنفرانسی زانستی نێونەتەوەیی بۆ چاندنی گورچیله له پارێزگای بەسره دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە دکتۆر گه‌یلان قادر و پەرلەمانتار زەینەب موسەوی و ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەکە بەشدارییان لەچالاکیەکانی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی عێراقی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلەو چاندنی کرد و دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەنتەری بەسرە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە و چاندنیان کە لەشاری بەسرە بەڕێوەچوو .
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا دکتۆر ماجید شنگالی وتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 2024 کە یەکەم هەمواری یاسای ڕێکخستنی چاندنی ئەندامی مرۆڤە ژمارە (11)ی ساڵی 2016 دەرکردووە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە گرنگی بە نەخۆشانی گورچیلە بدرێت و هاوکات ئاماژەی بە گرنگی ڕێگریکردن لە تووشبوون بەم نەخۆشییە کرد نەک ئەوەی نەخۆشەکان بگەنە قۆناغی پێشکەوتوو کە پێویستی بە دیالیز هەیە یان پەنا بۆ چاندنی گورچیلە ببەن و لە توێژینەوەکانی ئەم دواییانەدا دەرکەوت کە چاندنی گورچیلە هەرزانترە لەدیالیز، بەڵام سەرەڕای ئەوەش حکومەت لەڕێگەی پرۆگرامی نیشتمانی دیالیز لەسەرتاسەری عێراقدا بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە خزمەتگوزارییەکانی خۆی لەم بوارەدا پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات و ئاماژە بەکۆتاییهاتنی کێشەی دیالیز دەکات کە لەدوای جێبەجێکردنی ئەم پرۆگرامە بەدەستیەوە دەناڵاند.
شنگالی ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە پزیشکانی گورچیلە و پسپۆڕی دیکە گرنگی بدەن بە خۆپاراستن لە هاوڵاتیان لە نەخۆشی گورچیلە چونکە لە ڕاستیدا ئەگەر کار بۆ ڕێگریکردن لەو نەخۆشییە نەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ژمارەی تووشبووان بە سستی گورچیلە زیاد دەکات.
هەروەها شنگالی ستایشی هەوڵ و کۆششی بەرپرسانی کۆنفرانسەکەی کرد و سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی پارێزگای بەسرەی کرد بۆ کەرتی تەندروستی لەشارەکەدا کە درێژەدانە بەپشتیوانی کەرت و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پارێزگاکە.
لە کۆنفرانسەکەدا ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەندروستی دکتۆر ساڵح سەمەد و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەسرە دکتۆر عەباس خەلەف تمیمی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی عەرەب و عێراقی ئامادە بوون .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ / ١٢ / ٢٠٢٤