لجنة الصحة والبيئةلیژنه‌كان

لیژنه‌ى تەندروستی و ژینگه بەشداری له 61 هەمین کۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستی عەرەب دەکات که له بەغدا بەڕێوەدەچێت

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە نوێنەرایەتی سەرۆکی لیژنەکە دکتۆر ماجد شنگالی، ڕۆژی پێنجشەممە 12/12/2024، بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی عەرەب کرد، لە دانیشتنی 61 ی خۆیدا کە بەڕێز محەمەد شیاع السودانی سەرۆک وەزیران ئامادە بوو و بە میوانداری بەغدای پایتەخت و بە ئامادەبوونی سەرۆکی 61 مین خولی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەب و وەزیری تەندروستی عێراق دکتۆر ساڵح مەهدی حەسناوی و سەرۆکی نووسینگەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەب و وەزیری تەندروستی میسر دکتۆر خالید عاتف عەبدولغەفار وەزیری تەندروستی میسر و یاریدەدەری سکرتێری گشتی بەرپرس لە کەرتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی وڵاتانی عەرەبی دکتۆر هەیفا شاکر ئەبو غەزالە و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دکتۆر حەنان بەلخی و وەزیرانی تەندروستی عەرەب و جێگری وەزیران و وەفدی عەرەبی و باڵیۆزەکانی عەرەب و وەزیرانی تەندروستی عەرەب.
هەروەها نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەعیراق دکتۆر جۆرج ئەلفەرید و وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دکتۆر سامان بەرزنجی و بریکاری تەکنیکی و کارگێڕی وەزارەتی تەندروستی عێراق و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکانی تەندروستی ئامادەبوون.
لەپەراوێزی کۆبوونەوەکەدا وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح حەسناوی پێشانگایەکی پیشەسازیی دەرمانسازی عێراقی کردەوە .
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان و وەزیری تەندروستی لەگەڵ شانده‌كان سەردانی پێشانگای پیشەسازی دەرمانسازی بۆ کۆمپانیا نیشتمانییەکان کرد و پوختەیان لەسەر بەرهەمی نیشتمانی دەرمان خستەڕوو و لەو ماوەیەدا وەزیر هەوڵەکانی حکومەت بۆ خۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمانسازی خستەڕوو .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ / ١٢ / ٢٠٢٤