له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می لیژنه‌ی ده‌ره‌وه.. زاملی: لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌رپرسه له چاودێریكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له رێی په‌سه‌ندكردنی یاساكان و هه‌ماهه‌نگی كارا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار
زاملی جه‌ختیشیكرده‌وه له پێویستی دوركه‌وتنه‌وه له لێدوانی نابه‌رپرسیار، كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌ڵه‌تی نایه‌ته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٠٢٢/٥/١٢، حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد بۆ تاوتوێكردنی پلان و ئه‌ركی له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز هه‌ریه‌كه له “عامر فایز، سه‌رۆكی به ته‌مه‌ن، شه‌علان كه‌ریم، جێگری یه‌كه‌م، محه‌مه‌د سدیق، جێگری دوه‌م”یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵبژارد تا پێكهێنانی حكومه‌ت.
زاملی، لیژنه‌كه‌ی راسپارد بۆ تاوتوێكردنی رێكه‌وتننامه‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه سیاسییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی و پێشنیاركردنی پرۆژه یاسا بۆ هه‌ردو به‌شی دیبلۆماسی و كونسوڵگه‌ری، داواشیكرد روانگه‌یه‌كی ستراتیژی و پلانێك بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه دابنرێت، كه لیژنه دایانده‌ڕێژێت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان په‌یوه‌ندیدارن به پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ده‌سته‌به‌ری هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌و جیهان.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی؛ لیژنه‌كه به‌رپرسه له چاودێریكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رێگه‌ی داڕشتنی یاسا له‌وباره‌یه‌وه‌و به پێویستیشی زانی هه‌ماهه‌نگی كارای هه‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
جێگری یه‌كه‌م باسی له هه‌ستیاری دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و جیهان كرد، كه واده‌خوازێت عێراق رۆڵ و پێگه‌ی خۆی بقۆزێته‌وه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی روانگه‌كان و دوربكه‌وێته‌وه له ململانێی به‌ره‌كان.
پێداگری له‌وه‌كرده‌وه، دوربكه‌ونه‌وه له به‌یاننامه‌و لێدوانی نابه‌رپرسیار؛ كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌ڵه‌تی نایه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٥/١٢