له‌بری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاویده‌كه‌وێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فیدڕاڵی ئیمارات له ژنێڤ
به‌ڕێز موحسین مه‌نده‌لاوی، چاویكه‌وت به سه‌قه‌ر غه‌باش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فیدڕاڵی ئیمارات و شاندی په‌رله‌مانیی یاوه‌ری، له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆنگرەی(149) ی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی، كە له ژنێڤی پایته‌ختی سویسرا به‌رێوه ده‌چێت له 12-17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2024.
له‌میانی دیدارێكدا، تاوتوێی دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه كرا، كە قه‌واره‌ی زایۆنی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بازنه‌ی جه‌نگ فراوان ده‌كات و تاوانی كۆمه‌ڵكوژی دژ به هه‌ردوو گه‌لی لوبنان و فه‌له‌ستین ئه‌نجامده‌دات.
مه‌نده‌لاوی، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان و جه‌مسه‌ربه‌ندكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی قه‌سابخانه خوێناوییه‌كانی زایۆنی دژ به مناڵ و پیاوو ئافره‌تان له غه‌ززه‌و لوبنان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه به‌ركۆی سیسته‌می مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌وێت و داب و نه‌ریت و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێلده‌كات، هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری فراوانكردنی بازنه‌ی ململانێكان به‌ره‌و جه‌نگێكی گشتگیر كه كاریگه‌ری كاولكاری له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌بێت.
سه‌رۆكی شاندی عێراق له ژنێڤ، وتی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو به‌هێزیان هه‌بێت و به‌رامبه‌ر دوژمنكاری زایۆنی بوه‌ستنه‌وه، به گرنگیدان به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی نێودوڵه‌تی بۆ سه‌ردانیكردنی غه‌ززه و لوبنان و لێكۆڵینەوە له ڕاستییه‌كانی ئه‌و پێشێلكارییانه، كه خه‌ڵكی سیڤڵ بە ده‌ستی زایۆنییه‌كان روبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه‌و بدرێنه دادگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێپرسینه‌وه له قه‌واره‌ی داگیركه‌رو كاره تیرۆریستییه‌كانیان.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان به‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و لوبنان له یارمه‌تی چاره‌سه‌ره پزیشكی و خۆراكییه‌كان بۆ سوككردنی قه‌باره‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌رۆكی گرتوون.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
له‌بری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٤/١٠/١٥