لاوانی پەرلەمانی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنان دەکات بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی ڕۆژئاوای ئاسیا

لیژنەی وەرزش و لاوان پیرۆزبایی لەشاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی کرد بەبۆنەی بردنەوەی سێیەمین خولی پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا کە لەجەدای سعودیە کۆتایی هات .

لیژنەکە ستایشی ئەو ئەنجامانە دەکات کە لەلایەن تیمی ژنانەوە بەدەستهاتوون و نەخشەڕێگایان بۆ ناونیشانی داهاتوو کردوە ، و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ڕاهێنان و ستافی تەکنیکی و کارگێڕی کردەوە بۆ داهاتوویان .

هەروەها لیژنەی پەرلەمانی وەرزش و لاوان پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پیی لاوان خوار 17 ساڵیش دەکات بۆ گەیشتن بەیارییە نیمچە کۆتاییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا دوایی بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئوردن بەدوو گۆڵی پاک ، لیژنەکە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی دووپاتکردەوە لە ڕێگای پیشەی وەرزشیدا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦ / ٦ / ٢٠٢٢