دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا هه‌وڵی فه‌رمانده سیاسییه‌كان وسه‌رۆك فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه به‌شداربووه‌كانی ئه‌زموونی دیموكراتی وشایسته‌ی ده‌ستووری له‌هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا به‌رزنرخاند
له‌به‌یاننامه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێز دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌وڵی پیرۆزی فه‌رمانده سیاسی و هێزه نیشتمانییه‌كان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان خانمان وبه‌ڕێزان په‌رله‌ماتارانی به‌شداربووی به‌رزنرخاند له‌ئه‌زمونی دیموكراتی وشایسته‌ی ده‌ستووری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا به‌شه‌فافییه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌ده‌ستپێكی دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆك پیرۆزبایی‌كرد له هه‌ردوو به‌ڕێزان موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی كرد كه‌هه‌ڵبژێردرا به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حاكم ئه‌لزاملی به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ،لای خۆیه‌وه دكتۆر شاخه‌وان ئاماژه‌یدا به‌گرنگی رۆڵی ده‌زگای یاسادانان له‌قۆناغی داهاتوودا كه‌چه‌ندین دۆسییه‌ی گرنگ له‌خۆده‌گرێت ،ئه‌ركی گه‌وره‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ندایه كه‌كۆمه‌ڵێك یاسای زۆرپێویستن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنن وروویه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه باشترین خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیان بكرێت تا ئارامی وسه‌قامگیری له‌وڵاتدا به‌رقه‌راربێت.
نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
سێشه‌ممه 11ی كانونی دووه‌می 2022