شاندێکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی سەردانی دادگای پێداچوونەوەی نەینەوا ده‌کات

‎شاندێکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنەکە و ئەندامێتی پەرلەمانتار حوسێن ئەلبه‌تات و پەرلەمانتار شێروان دۆبەردانی و پەرلەمانتار چرۆ حەمە و پەرلەمانتار عەبدولئەمیر ئەلمه‌یاحی، سەردانی دادگای پێداچوونەوەی نەینەوای کرد.
‎شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی دادگا دادوەر ڕائید حەمیدو ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە بنەماڵەی شەهیدان گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانە سەپاندنی سزا له‌سه‌ر ئەو تاوانبارانەی کە تاوانی تیرۆریستیان ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و کە هێشتا جێبەجێ نەکراوە سەرەڕای ناشرینی تاوانەکە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٥/٧