شاندێکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی نەینەوا ده‌كات

‎شاندێکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنەکە و ئەندامێتی پەرلەمانتار حوسێن ئەلبه‌تات و پەرلەمانتار شێروان دۆبەردانی و پەرلەمانتار چرۆ حەمە و پەرلەمانتار عەبدولئەمیر ئەلمه‌یاحی و بە ئامادەبوونی سفوان بەشیر ئەمینداری ئەنجومەنی نوێنەران، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی نەینەوای كرد.
‎شاندەکە لەبارەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە گوێبیستی‌ پوختەیەك لە كارەكانیان بوو و لەگەڵ ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبوونەوە و داوایان لێکردن بە ئەو پەڕی دڵسۆزییەوە کاربکەن بۆ خزمەتکردنی ئەم بەشەی قوربانیان.
‎سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی یاسایی و مرۆیی پێش پیشەیی دێت و پێویستە بەسەر هەموو بەربەستەکاندا زاڵ بین و خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین دوور لە ڕۆتینی ئیداری.
‎لە لایەکی دیکەوە، شاندی لیژنەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و بەربەستەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جێبەجێکار و پەرەپێدانی میکانیزمی گونجاو بۆ خزمەتکردنی ئەم بەشە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٥/٧