‎شاندی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەگەل سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە

‎شاندی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنەکە و ئەندامێتی پەرلەمانتار شوان ڕۆستۆم جێگری سەرۆکی لیژنەکە پەرلەمانتار حوسێن بەتات و پەرلەمانتار شێروان دۆبەردانی و پەرلەمانتار ضحى ئەلقەسیر و پەرلەمانتار چرۆ حەمەو پەرلەمانتار عەبدولئەمیر ئەلمەیاحی، ڕۆژی دووشەممە، سەردانی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد لە پارێزگای هەولێر.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز سەفوان بەشیر ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێز فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامادەبيوون، ژمارەیەک بابەت باس كران لەوانە ماف و مافەکانی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و ڕێزگرتن لە قوربانییە مەزنەکانی ئەم بەشە و قەرەبووکردنەوەی ئەو بەشانە بە گوێرەی قەبارەی قوربانیدان و ئازارەکانیان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٥/٧