‎شاندی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ ڕێکخراوی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە كۆبۆوە

‎شاندی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنەکە بە ئامادەبوونی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی شەممە، لەگەڵ پەرلەمانتار شوان محەمەد ڕۆستەم جێگری سەرۆکی لیژنە و پەرلەمانتار زوحا ئەلقەسیر و پەرلەمانتار حوسێن ئەلبتات و پەرلەمانتار شێروان جەمال، لەگەڵ ڕێکخراوی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە هەولێر کۆبوونەوە.
‎لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکە بۆ پێداچوونەوە بە یاساكان كرد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێژەی گونجاندنی لەگەڵ یاسا فیدراڵییەکان سەبارەت بە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
‎لە لایەن خۆیەوە، شاندی ڕێکخراوەکە کۆمەڵێک داواکاری و پێشنیاری پێشکەش بە شاندی لیژنەی شەهیدان کرد، بۆ یارمەتیدانی ئەم بەشە، کە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو ڕووبەڕووی نادادپەروەرییەکی گەورە بونەتەوە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٥/٤