شاندی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی سەردانی مۆنۆمێنتی بارزانی دهكات
شاندی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم، سەرۆکی لیژنە و پەرلەمانتار شوان محەمەد ڕۆستەم جێگری سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتار حوسێن ئەلبەتات و پەرلەمانتار شێروان دۆبەردانی و پەرلەمانتار عەبدولئەمیر ئەلمەیاحی، ڕۆژی دووشەممە سەردانی گۆڕستانی جینۆسایدی شەهیدانی ناوچەی بارزانیان کرد.
شاندەکە بە یاوەری بەڕێز سەفوان بەشیر ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی مۆزەخانەکەی کرد کە وێنە و کەلوپەلی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانی تێدابوو.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٥/٧