شاندی لیژنەی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گهنجینهى تونس دهكات
شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەسەرۆکایەتیی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی، ئەمڕۆ سێشەممە 29/10/2024 لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی گهنجینه، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ پێداچوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ بە دۆسیەی داهاتی تونس و هەڵوێست لەسەر میکانیزمەکانی کۆکردنەوەی باج.
بەڕێز عەتوانی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە لە ئێستادا هەنگاو دەنێت بۆ پێکهێنانی دەزگایەکی جێبەجێکاری تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی داهاتی دارایی دەوڵەت لەڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسای دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵی داهاتی فیدراڵی کە بەنیازین بەم زووانە یاسای بۆ دەربکەین و هەوڵدەدەین لەم ڕێگەیەوە ئەرکی گرنگ بخەینەسەر کارەکانی ئەم دەسەڵاتە لەوانە دیاریکردن و کۆکردنەوەی داهات و چاودێریکردنی ئەدای بودجە.
لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەدا کە بەکارهێنانی ئۆتۆماتیکی و مامەڵەی دیجیتاڵی تاکە ڕێگەیە بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی، باشترکردنی خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو کە دۆسیەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی بودجەی خستووەتە لیستی ئەولەویەتەکانیەوە لەم دانیشتنەی پەرلەمانداو داوایكرد كه هەنگاو بنرێت بۆ دانانی بنەمای فەلسەفەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دارایی لەڕێگەی نەوت کردنە سەرچاوەیەکی دووەم و چالاککردنی کەرتە جۆراوجۆرەکانی تر.
لە کۆبوونەوەکەدا بنەماکانی کاری دامودەزگاکانی دارایی لەتونس و یاساکانی بەڕێوەبردن لەدیاریکردنی باج و باجی گومرگی و داهاتەکانی تر و دیاریکردنی دامەزراندنیان و چۆنیەتی کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە تاوتوێکرا.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی چاودێریکردنی کۆکردنەوەی سەرچاوەکان و باشترکردنی پابەندبوونی خۆبەخشانە بە ژمێریاری باج و هەروەها تاوتوێکردنی بەشەکانی بودجەی تونس و چۆنیەتی دابینکردنی کورتهێنانی بودجەی ساڵانەو پێوانە داراییەکانی تر تاوتوێ کرا.
پاشان شاندی لیژنەی دارایی دوو سەردانی جیا بۆ وەزارەتی خەزێنەی گشتی تونس و پێدانی باج ئەنجامدا، بۆ بینینی میکانیزمی کارکردن و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو فایلانە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەپێی داتابەیسێک کە ئاسانکاری بۆ شێوازی پێدانی باج دەکات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٠/٢٩