شاندی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان له هەولێر لە گەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی سەرۆکی لیژنەکە و دکتۆر میقدام جومەیلی جێگری سەرۆک و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی چوارشەممە ۹ی ئابی ۲۰۲۳ لەگەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دکتۆر سامان بەرزنچی و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی هەماهەنگی هاوبەش له‌ نێوان ناوەندو هەرێم سەبارەت بە پەرەپێدانی تەندروستی و ژینگەیی .
لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لە باڵەخانەی وەزارەت ئەنجامدا، کە تیایدا گوێیان لە کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان گرت، بە شێوەیەک کە ڕێگاکانی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق باشتر بکات، هەروەک تیشک خرایه‌سەر ڕێگاکانی دابینکردنی دەرمانی شێرپەنجەو پڕۆژەی چارەسەری نیشتمانی و سەنتەری دڵ و ئاسانکردنی پرۆسەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێم و دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی و بەشی هەرێم لە خەرجییەکانی بەڕێوەبردنی دەرمان .
لە کۆتایی سەردانەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش بەڕێوەچوو کە تیایدا سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی لیژنەکە باسیان لە پێویستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی له‌ نێوان حکومەتی ناوەندو هەرێم کرد، لە ڕووی تەندروستییەوە بە گوێرەی قەبارەی ئازارەکان و کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی‌ تەندروستی .
شاندەکە ستایشی ڕۆڵی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کرد لە خۆگرتنی ئاوارەکان لە کاتێکی سەختداو دابینکردنی هەموو دامەزراوەو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان بەبێ جیاکاری .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩ / ٨ / ٢٠٢٣