شاندی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌شداری كۆتایی هاتنی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی گه‌شه‌پێدانی هه‌میشه‌یی له به‌یروت ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆتایی به‌كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی ساڵی 2030 كرا و ، رۆڵی په‌رله‌مانه عه‌ره‌بییه‌كان ونوردانان بۆ كاریگه‌ری گۆڕینی كه‌شوهه‌وا كه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له به‌یروت به‌رێوه‌چوو به به‌شداربوونی شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
شاندی عێراق له كۆنفرانسه‌كه‌دا دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ی له كۆنفراسه‌كه‌دا به‌وته‌یه‌كی په‌رله‌مانتار موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌یدا به‌گرنگی كاری هاوبه‌شی نێوان په‌رله‌مان عه‌ره‌بییه‌كان و پێویستیشه لیژنه‌ی كاتی یا هه‌میشه‌یی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واو كاریگه‌رییه‌كانی پێكبهێنرێت.
لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار محه‌ممه‌د سدیق جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به گرنگی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای له مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه‌كرد و له‌ڕێی ده‌ركردنی پرۆگرامی خوێندنه‌وه له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و وتیشی پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێككه‌وتنی جۆراوجۆر ئه‌نجامبدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1 ی كانونی دووه‌می 2022