شاندی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان چێشتخانه‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ (ئه‌نوار ئه‌لسه‌فوه‌) ی‌ تایبه‌ت به‌ حاجیان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

شاندی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/6/2023 به‌یاوه‌ری‌ به‌ڕێز عه‌بدولحه‌كیم نه‌سره‌ت سه‌رۆكی‌ شاندی‌ عێراق له‌مه‌دینه‌ی‌ منه‌وه‌ره‌ سه‌ردانی‌ چێشتخانه‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ (ئه‌نوار ئه‌لسه‌فوه‌) ی‌ تایبه‌ت به‌ئاماده‌كردنی‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانی‌ حاجیانی‌ كرد
به‌ڕێز عه‌لی‌ نازم سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خواردن پێدان به‌تێرو ته‌سه‌لی‌ ماده‌خۆراكیه‌كانی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌دروستكردنی‌ خواردنه‌كاندا به‌كارهاتووه‌ وێڕای‌ گۆشت و مریشك و سه‌رجه‌م وشكه‌مادده‌كانی‌ تر و وتیشی‌ هه‌مووی‌ مادده‌ی‌ پله‌یه‌كه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌ج و عه‌مره‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ ژه‌مه‌خۆراكیه‌كان بۆ حاجیان به‌تام و چێژی‌ خواردنی‌ عێراقه‌وه‌ .
لای‌ خۆیه‌وه‌ شاندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ستایشی‌ هه‌وڵ و ئه‌ركی‌ كارمه‌ندانی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌ج و عه‌مره‌ی‌ كرد و ، داوایانكرد به‌پێویستی‌ به‌رده‌وامبونی‌ پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ به‌حاجیان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌جدا.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
17ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2023