شاندی سعودی لە گەڵ بەرپرسەکانی سەڵاحەدیندا تاوتوێی پەیوەندی سیاسی و ئابوریەکان دەکات
شاندی ئەنجومەنی شورای سعودیە بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم کوڕی محەمەد قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی سعودی ـ عێراقی، ڕۆژی سێشەممه، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای سەلاحەدین و دبداری له گهڵ شێخ شەعلان کەریم سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی ـ سعودی لە میوانخانەکەیدا لەسامەڕا، بەئامادەبوونی باڵیۆزی شانشین عەبدولعەزیز شەمەری و بەڕێز ئەحمەد کەریم بریکاری وەزیری پیشەسازی، تاوتوێی هەموو پەیوەندییە سیاسی و ئابوریەکان کرد.
شێخ شەعلان کەریم بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنهی هەرێم و پارێزگاكانی پهرلهمان پەڕلەمانتار خالد دەڕاجی، خۆشحاڵی خۆی پێشاندا بۆ چاوپێکەوتنەکەو بەناوی خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینەوە به خێرهاتنی شاندەکەی کردو ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگاکە تواناو شارەزاییەکانی زۆر هەیەو ڕوونیکردەوە کە ئەمڕۆ جیهان لە گۆڕانکاری زۆردایهو پەیوەندیەکان لە نێوان وڵاتەکاندا لە سەر ئاستی سیاسی و ئابوری، و هاوکاری سیاسی دوولایی لە کارە گرنگەکانە بۆ گەشانەوەی گەلان.
بەڕێز ئیبراهیم قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی سعودی ـ عێراقی، سوپاسی خۆی پێشکەشكرد بۆ پێشوازی گهرم و بەخشندەیی میوانداریەکەو ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکە لە پێناوی درێژکردنەوەی پردەکانی خۆشەویستی لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا دێت، سەرەڕای گرنگیی هەماهەنگیی هەڵوێستەکان لە میانی بڕیاردانی یاسای پاراستنی وەبەرهێنەر بۆ هاندانی هاتنی بازرگان و سهرمایهداران بۆ ناو بازاری کارکردن و جێبهجێكردنی پڕۆژه ستراتیژیهكان.
شاندەکە چاویکەوت بە جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین و فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین و سەرۆکەکانی هەردوو زانکۆی سامەڕاو تکریت و قائمقامی سامەڕا، لە گەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەکان و ڕیشسپیەکانی خێڵەکان و ڕۆشنبیران و کۆمەڵگای خێڵەکی لە پارێزگاکەداو تاوتوێی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە نێوان ڕۆڵەکانی خێڵەکانداو یەکڕیزبوونیان كرا.
هەروەها لە چاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی هاریکاری زانستی و توێژینەوەی هاوبەش کرا، لە پێناو پاڵپشتیكردنی بزووتنەوەی گەشەپێدانی زانستی و بووژاندنەوەو پێشوازیكردن لە قوتابیان بۆ خوێندن لە عێراق و سعودیەداو ئامادەکردنی بەخشینەكانی خوێندن لە نێوان زانکۆکانی هەردوو وڵاتداو گۆڕینەوەی شارەزاییەکان.
شاندەکە سەردانەکەی لە سامەڕاو منارە پێچاوپێچەکەی کۆتایی پێهێنا و گوێگرت لە باسێک سهبارهت به مێژووی دروستکردنی و دیاردە میژووییەکان کە تیایدایەو گەشتێکی بە شەقامەکانی شارەکەدا ئهنجامدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢/٩/٢٠٢٣