شاندی سعودیە چاوی بە وەزیری نەوت دەکەوێت بۆ تاوتوێكردنی هاوکاری لە بواری نەوتدا
شێخ شەعڵان کەریم سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی ـ سعودی و بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی نەوتی پهرلهمان پەڕلەمانتارهەیبەت حەلبوسی، ڕۆژی یەکشەممه، یاوەریی شاندی ئەنجومەنی شورای سعودیەی کرد بە سەڕۆکایەتی ئیبراهیم کوڕی محەمەد قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی سعودی ـ عێراقی، لە كاتی چاوپێکەوتنیدا له گهڵ وەزیری نەوت بهڕێز حەیان عەبدولغەنی، لە بارەگای وەزارەت لە شاری بەغدا.
لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا وەزیری نەوت بهخێرهاتنی شاندەکەی کردو ئاماژەیدا بە بەردەوامی پهیوهندیكردن لە گەڵ شانشینی سعودیەی عهرەبیدا، لە پێناو پاڵپشتیی هەڵوێستەکانی تایبەت بە بواری نەوتدا، جەختیشیكردهوه لە سەر سووربوونی بۆ هاتنی کۆمپانیاكانی سعودی بۆ عێراق، هەروەکو کۆمپانیا جیهانیەکانی دیکە لە وڵاتە وەبەرهێنەرە جیاوازەکان لە بواری نەوت و گازو بوارهكانی دیکەشدا، گووتیشی کە دەرگاکانمان کراوەیە لە بەردەمی وەبەرهێنەرەکاندا.
له لایهن خۆیهوه سەرۆکی شاندی سعودیە ئیبراهیم کوڕی قەناس ئهو ڕۆڵهی كه عێراق پێی هەڵدەستێت لەپێناوی هەل ڕەخساندن بۆ کۆمپانیا سعودیەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا بهرزنرخاندو هیوای خواست هاوکاری لە نێوان هەردوو وڵاتەکهدا بهردهوام بێت لە بوارە جیاوازەکاندا.
دواتر تاوتوێی میکانیزمی کارکردنی هاوبەش و گۆڕینەوەی شارەزاییەکان له نێوان ههردوو وڵات كرد، لە پێناو بەجێهێنانی پڕۆژە ستراتیژیەکان لە بواری نەوت و گازو کارەکانی دیکەشدا، سەرەڕای نمایشکردنی درێژە پێدانی پەیوەندیەکان، بەو شێوەیەی دەڕژێتە بەرژەوەندیی هەڕدوو وڵاتی برادا، لە ڕێگهی چوونەناو بازاری کارو گۆڕینەوەی شارەزاییەکاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١/٩/٢٠٢٣