شاندی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری سعودیە لە گەڵ وەزیری کارەبادا تاوتوێی پڕۆژەی بەستنه‌وه‌ی کارەبایی دەکات
شاندی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری سعوودیە بە سەرۆکایەتی به‌ڕێز ئیبراهیم کوڕی قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی سعودیە ـ عێراقی، بە یاوەری شێخ شەعلان کەریم سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی ـ سعودی، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد‌و چاویكه‌وت بە وەزیری كاره‌با بەڕێز زیاد عەلی و تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌ك كرا.
لە میانه‌ی چاوپێکەوتنەکەدا کە لە بارەگای وەزارەتدا بەسترا، جەختكرایه‌وه لە سه‌ر پێویستی پشتیوانیكردنی پەیوەندییە دووقۆلێه‌كان، بەو شێوەیەی کە یارمەتیده‌ر بێت بۆ پتەوکردنی دۆستایەتی لە نێوان هەردوو وڵات‌دا، سەرەڕای تاوتوێكردنی پڕۆژەی بەستنه‌وه‌ی کارەبایی لە گەڵ وڵاتانی کەنداودا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هەردوولا تاوتوێی پڕۆژە پەیوەندیدارەکان بەبواری وزەی نوێبووەوە کرد‌و تیشكیان خسته‌سه‌ر ده‌ركردنی ئەو یاسایانەی کە یارمەتیده‌رن لە بەرهەمهێنان و پترکردنی وزەی کارەبایی، له‌ڕێگه‌ی وەبەرهێنان له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزەی خۆردا، سەرەڕای خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و پترکردنی هەوڵەکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی گونجاو.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٩/٢٠٢٣