شاندی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی سعودیە دەگاتە بەغدا

لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی ــ سعودی، بە سەرۆکایەتی شێخ شەعلان کەریم و بەئامادەبوونی پەڕلەمانتار هەیبەت حەلبوسی و پەڕلەمانتار حوسەین عه‌رەب، ڕوژی پێنجشەممە، پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی سعودیە کرد، کە بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئیبراهیم کوڕی محەمەد لە فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی لە میانه‌ی سەردانێکی فەرمیدا بۆ بەغدا.
سەرۆکی لیژنەکە شێخ شەعلان کەریم لە میانه‌ی پێشوازیەکەدا به‌ خێراتنی لە شاندی‌ سعودیە کردو جه‌ختیكرده‌وه‌ لە قووڵی پەیوەندیەکان لە نێوان هەردوو وڵاتی‌ براداو وتوێژەکانی دووقۆڵی‌ و گۆڕینەوەی بیروڕا و پشتیوانی لە یەک تێگەیشتن لەو کەیسانە کە هەردوولا گرنگی پێدەدن و هیوای‌ خواست سه‌ردانێكی‌ دڵخۆشكه‌ر لەوڵاتی دووهەمیاندا کە عێراقە.
لەلای خۆیەوە شاندی‌ سعودیه‌و بەئامادەبوونی باڵیۆزی سعودیە لە بەغدا بەڕێز عەبدولعەزیز شمەری جەختیان كرده‌وه‌ لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندی لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری سعودیە کردەوە لە پێناوی چەسپاندنی خۆشەویستی و کردنەوەی ئاسۆکانی هاریکاری لە نێوان عێراق و سعودیەداو هەوڵدان بۆ فرەجۆرکردنی پەیوەندیەکان لە هەموو بارێکدا سەرەڕای گۆڕینەوەی تواناکان لە هەموو بوارەکاندا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧/٩/٢٠٢٣