شاندی ئەنجومەنی شورای سعودیە کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ عێراق دێنێت
شاندی ئەنجومەنی شورای سعودیە بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم کوڕی محەمەد قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی سعودی ـ عێراق، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ عێراق دەهێنێت و ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتیی بەجێهێشت، پاش سەردانێکی فەرمی بۆ وڵات.
شێخ شەعلان کەریم سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی ـ سعودی یاوەریی شاندهكهی كرد بۆ ماڵئاوایی لێکردن.
شێخ شەعلان کەریم جەختی لەوەکردەوە کە سەردانەکەی شاندی سعودی هەنگاوێکی گرنگه لە ڕووی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیەو هیوای گەیشتنیان بەبێوەیی بۆیان خواست.
له لایهن خۆیهوه سەرۆکی شاندەکە ئیبراهیم قەناس ڕوونیکردەوە کە سەردانەکە سەرکەوتووبوو و لە سەر ئاستێکی باڵابوو لە یەکتێگەیشتن، ئەمەش ڕەنگدانەوەیەکی باشی دەبێت لە سەر هەردوو گەلی براداو گووتی کە ئەمە دواسەردان نابێت و سوپاس و پێزانینی پێشکەش کرد بۆ پێشوازی باش و گهرم.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/٩/٢٠٢٣