شاندی‌ ئەنجومەنی شورای‌ سعودیە لە گەڵ وەزیری پلانداناندا کۆدەبێتەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری پلاندانان دکتۆر محەمەد تمیم، ڕۆژی یەکشەممە، پێشوازیكرد لە شاندی ئەنجومەنی شورای‌ سعودیەکرد، بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم کوڕی محەمەد قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی سعودی – عێراقی، لە بارەگای وەزارەت لە بەغدا.
دکتۆر محەمەد تمیم پاش به‌خێرهێنان جەختی لەوەکردەوە کە‌ حکومەتی عێراقی هەست بە گۆڕانکاریی پەیوەندی دووقۆڵی‌ دەکات و سووربوونی لە سەر گرتنەبەری بڕیارە پەیوەندیدارەکانی‌ تایبه‌ت بە پتەوکردنی خۆشەویستی لە نێوان براکاندا، ڕوونیشیکردەوە کە کۆبوونەوەیەکی هەماهەنگی عێراقی ــ سعودی بە سەرۆکایەتی خۆی دەبەسترێت، بۆ بەدواداچوون و کۆتایی پێهێنان بە کەیسەکان کە جێی گرنگی پێدانی هاوبەشن.
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ شاندی‌ میوان ستایشی ڕۆڵی وەزارەتی پلاندانان و کاریگەریەکەی کرد لە دەرچوونی یاسا گرنگەکانداو جەختی لەوەکردەوە کە عێراق په‌یامی‌ ئه‌رێنی‌ دەنێرێت بۆ جیهان لە میانی ئاسایش و سەقامگێریەکەیدا، ئاماژەشیدا کە شانشینی‌ سعودیه‌ گرنگی دەدات بە گەشاوەیی و گەشەپێدانی عێراق و ئامادەیی شانشینی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتیەک.
دواتر هەردوولا تاوتوێی کۆمەڵێک کاروباری هاوبه‌شیان کرد کە یارمەتیی وەبەرهێنان دەدات، گرنگترینیان یاسای پاراستنی وەبەرهێنەرو دانانی پلانی‌ بەڕدەوام بۆ پەرەپێدان لە بەجێهێنانی پڕۆژە وەبەرهێنانەکاندا لە بواری پەروەردەو فێرکردن و نیشتەجێكردندا، سەرەڕای تاوتوێكردنی دۆسیەی بەستنی کارەبایی و پترکردنی پشکی عێراق لە ڕێژەی ژمارەی‌ حاجییەکاندا، بەو شێوەی كه‌ بگونجێت لەگەڵ ژمارەی‌ دانیشتووانی‌ عێراقدا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٩/٢٠٢٣