شاندی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان چاویان به‌حاجیانی ژماره‌یه‌ك پارێزگا ده‌كه‌وێت
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌كه ( توعمه لهێبی و موحان ساعدی و عه‌لی موسه‌وی و سه‌ردی محیاوی و غه‌ریب ئه‌حمه‌د ) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 22/6/2023, شوێنی نیشته‌جێی حاجیانی پارێزگاكانی ( به‌غداد و میسان و دیاله)یان به‌سه‌ركرده‌وه بۆ ئاگاداربون له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له شوێنی نیشته‌جێبون و ژه‌مه خواردن و خزمه‌تگوزاری پزیشكی و گواستنه‌وه له‌شوێنی نیشته‌جێبونه‌وه بۆ شوێنی به‌جێهێنانی رێوره‌سمه ئایینیه‌كه و ، هه‌روه‌ها تاچ ئاستێك كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره هاوكاریانن له‌زه‌بونكردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه و كارده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامدانی رێ‌و ره‌سمه ئایینیه‌كه‌یان.
لای خۆیانه‌وه حاجیان ستایشی ئه‌وخزمه‌تگوزارییه‌یان كرد كه‌پێشكه‌شیان ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ( گواستنه‌وه ، نیشته‌جێ و ژه‌مه‌خورادنه‌كان و خزمه‌تگوزاری پزیشكی ) و داوایان له‌كارمه‌نانی ده‌سته‌ی حه‌ج كرد له‌سه‌ر ئه‌م ڕێڕه‌وه به‌رده‌وامبن بۆ سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك و په‌رله‌مانتاره‌كان بۆحاجیانیان دوپاتكرده‌وه كه‌به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن بۆدڵنیابون لێیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22ی حوزه‌یرانی 2023