سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی پارێزگاری کەرکوک دەکات و ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان وەردەگرێت

ئەرشەد ئەلساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی دیوانی پارێزگای کەرکوکی کرد و لەگەڵ ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داواکاری دەرچووانی بەشەکان و پیشە پزیشکییەکان لە کاتی دیاریکراوی ناوەندیدا، وه‌كو وەڵامدانه‌وه‌یك بۆ داواکارییەکەیان.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ بە ئامادەبوونی سەندیکای پزیشکانی ددان لە کەرکوک و ژمارەیەک لە پزیشک و کادرە تەندروستییەکانی ناو ستافی وەزارەتی تەندروستی ئه‌نجامدرا.

لەو سەردانەدا ئەلساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەزامەندی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا بۆ تەواوکردنی پێداویستییە ئیدارییەکان و وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی‌ کادرە پزیشکییەکانی پزیشک و ددان و دەرمانسازان و پسپۆڕی دەگمەن و بەشەکانی تری پزیشکی، دوای دەرکردنی فەرمانی وەزاری تایبەت بۆ دەست پێکردنی بەپێی یاسا بۆ کارکردن لەناو دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەکاری دامەزراوە تەندروستییەکان و بەشداریکردن لەدامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتوانی‌ پارێزگای کەرکوک.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٦ / ئەیلولی / ٢٠٢٢