سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە کەرکوک دەکات
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ، پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی و ئەندامی لیژنەی دژە ماددە هۆشبەرەکانی پەرلەمان، ڕۆژی پێنجشەممە بەشداریکرد لە ئاهەنگێکی تایبەتدا، کە لەلایەن فهرمانگهی تەندروستی کەرکوک بە هاریکاری لهگهڵ بەڕێوەبەرایەتی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە کەرکوک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بهڕێوهچوو .
لە میانەی وتارەکەیدا لە ئاهەنگەکەدا پەرلەمانتار سالحی پێداچوونەوەی بەو چالاکییانە کرد، کە لەلایەن لیژنەی پەرلەمان بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەنجامدراون، لەگەڵ ئامانج و کارەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە، کە پێویستی بە کرداری بەکۆمەڵ و هەماهەنگی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگا دەبنەوە .
پەرلەمانتار سالحی ستایشی هەوڵەکانی فهرمانگهی تەندروستی کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتی دژە ماددە هۆشبەرەکانی کرد، بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردە وێرانکەرەو جەختیكردهوه لە گرنگی دابینکردنی پشتیوانی پێویست بۆ ئەو کەسانە کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە زیانیان بەرکەوتووەو بەرنامەی چاککردنەوەو چارەسەریان بۆ دابین دەکات، ههروهها داوای بەهێزکردنی هۆشیاری و پەروەردە سەبارەت بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان كردو بەهێزکردنی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمەڵگا و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٢ / ٦ / ٢٠٢٣