سەرۆکی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان بەشداری لە کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ هۆشیاری یاسایی لە بێسەروشوێنان دەکات
سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، پەرلەمانتار حەسەن سالم، ڕۆژی چوارشەممە 23/8/2023، بەشداری لە کۆڕبەندی نیشتمانی کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی چوارچێوەی یاسایی بۆ کەسانی ونبوو و میکانیزمە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان، کە لەلایەن پەیمانگای گەشەپێدانی پەرلەمانەوە ڕێکخرا لەژێر سەرپەرشتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێز حهسهن ماندەلاوی.
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە عێراق یەکێکە لە گەورەترین وڵاتان کە تێیدا بێسەروشوێنن بەهۆی ئەو سەردەمە تاریکانەی کە بەسەریدا تێپەڕیوە، لەوانە سەردەمی بەعسی دیکتاتۆری کە سەدان هەزار کەسی بێسەروشوێن کرد بەهۆی سیاسەتە چەپەڵەكانیەوە و شەڕە بێماناکانیەوە و بەدوایدا سەردەمی تیرۆریزمی تەکفیری بە ناوی جیاواز بۆ تەواوکردنی تاوانی بەعس.
سالم وتیشی كه ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەیەک یاسای پەیوەست بە ونبووەکانی دوو سەردەمی تاریک دەرکردووە، لەوانە یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان و یاسای دامەزراوەی شەهیدان و یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەڵە سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە گەڕان و لێکۆڵینەوە لە بێسەروشوێنەکان و ئاشکراکردنی ناسنامەی ونبووەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان لە ڕووی دارایی و ئەخلاقییەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٣