سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانیی عێراقی ڕوسی سەردانی باڵیۆزی ڕوسیا دەکات لەبەغداد
پەرلەمانتار عەباس زاملی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو سەرۆکی لێژنەی دۆستایەتی عێراقی ڕوسی ڕۆژی پێنج شەممە، سەردانی ئیلبروس کوتراشیف باڵیۆزی رێپێدراوی کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵی لەبەغداد کرد بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
سەردانەکە تایبەت بوو بە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ڕوسیا لەبوارە سیاسی و سەربازیی و ئابورییەکاندا، لەگەڵ میکانیزمەکانی فراوانکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات.
پەرلەمانتار زاملی تەئکیدی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵ کرد بەجۆرێک لەخزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشدابێت.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ڕوسیا سوپاسی هەڵوێستی عێراقی کرد لەبەرامبەر کۆی پرسە نێودەوڵەتییەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢