سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی سعودی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی شورای سعودیە دەکات لە بەغدا
سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی سعودی پەڕلەمانتار شێخ شەعلان کەریم، ڕۆژی پێنجشەممە، پێشوازیكرد لە شاندی لیژنەی دۆستایەتی سعودی عێراقی لە ئەنجومەنی شورای سعودیە کرد، بە ئامادەبوونی پەڕلەمانتار هەیبەت حەلبوسی و پەڕلەمانتار حسین عهرەب و باڵیۆزی شانشینی عهرەبی سعودی بەڕێز عەبدولعەزیز شەمەری، لە میانی سەردانێکی شاندەکە لە بەغدای پایتەختدا.
سەرۆکی لیژنەکە شێخ شەعلان کەریم لە میانی پێشوازیەکەدا، به خێرهاتنی شاندی سعودیەی کردو جەختیكردهوه لە سەر قووڵیی پەیوەندییهکان لە نێوان دوو وڵاتی براو وتوێژی دووقۆڵی و گۆڕینەوەی بیروڕاو پشتیوانیكردن لە یەک تێگەیشتن لەو کەیسانه کە جێگای گرنگپێدانی هاوبەشن، و هیوای خواست كه کاتێكی خۆش بە سەر بهرێت لە وڵاتی دووهەمیاندا له عێراق.
لەلای خۆیەوە شاندی میوان جەختیكردهوه لە سەر پێویستیی بەردەوامبوونی بە یەکگەیشتن کردەوە لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی شورای سعودیەداو هەوڵدان بۆ جۆراوجۆرکردنی پەیوەندییەکان، لە هەموو ڕوویەکەوە، سەرەڕای گۆڕینەوەی شارەزایی لە هەموو بوارەکاندا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧/ئەیلوولی/٢٠٢٣