سەرۆکی لیژنەی دارایی پێشوازی لە کۆمەڵێک پزیشکی نیشتەجێ لە پارێزگا جیاجیاکان كرد

‎سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی، ڕۆژی دووشەممە 11/11/2024، پێشوازی لە کۆمەڵێک پزیشکی نیشتەجێ کرد، کە لە دامەزراوە تەندروستییەکان و پارێزگا جیاجیاکاندا کار دەکەن.
‎کۆبوونەوەکە تاوتوێی ئەگەری یارمەتیدانی پزیشکانی نیشتەجێی یەدەگی سەرکەوتوو کرا، بۆ بەشداریکردن لە خوێندنی بۆردی عێراقی و تاوتوێکردنی چۆنیەتی فراوانکردنی وەرگرتن لەسەر خەرجی تایبەت (دەستەی – دواخراو) بەگوێرەی پێویستی دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ پسپۆڕی پزیشکی.
‎بەڕێز عەتوانی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی تەندروستی، بەو هیوایەی بگاتە هاوکێشەیەکی چارەسەر کە دادپەروەری بۆ ئەم توێژە مسۆگەر بکات و خواستە ڕەواکانیان لە پێشکەوتنی زانستیدا دابین بكات بۆ گەیشتن بە پسپۆڕی دیاریکراو لە بواری کارەکانیاندا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/١١