سەرۆکی لیژنەی دارایی پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی ده‌كات

‎سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی، ڕۆژی دووشەممە 27/5/2024، پێشوازی كرد لە شاندێکی بانکی جیهانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز جان کریستۆف كاریە بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ تاوتوێکردنی پشتیوانیکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و کەرتی وزە لە عێراق.
‎لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە تێڕوانینی ئابووری پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و گرنگی ستراتیژی کرا لە چالاککردنی بزووتنەوەی وەبەرهێنان و زیادکردنی داهاتە نا نەوتییەکان و دابینکردنی هەلی کار.
‎هەروەها باس لە پشتیوانی فرە قۆناغی بانکی نێودەوڵەتی کرد، بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لەوانە نوێکردنەوەو نۆژەنکردنەوەی تۆڕی هێڵی شەمەندەفەری ئێستاو بەستنەوەی لە باشوری عێراقەوە بۆ باکوور بە تورکیا.
‎بەڕێز عەتوانی داوای لە شاندی بانکی نێودەوڵەتی کرد تێڕوانین و بیرۆکەی نوێ پێشکەش بکەن سەبارەت بە بەدیهێنانی وەبەرهێنانی گونجاو بۆ ئەم پڕۆژە گەورەیە، کە هیواخوازە عێراق بکاتە ڕێڕەوێکی ئابووری کە ئاسیا بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.
‎سەرۆکی لیژنەکه ڕوونیکردەوه که پێویسته ژێرخانی ڕێگای گەشەپێدان لەدەستی حکومەتدا بێت.
‎هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پشتیوانی بەردەوامی بانکی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی وزە لە عێراق كرا، بەتایبەتی سەبارەت بە بەهێزکردنی تۆڕی کارەباو پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە و پەیوەندی هەرێمی.

ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٥/٢٨