سەرۆکی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی تونس كۆبۆوە
ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی و شاندی یاوەری، ڕۆژی دووشەممە 28/10/2024 لەگەڵ وەزیری دارایی تونس خاتوو سیهام ئەلبوغدیری کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و تونس لەڕووی پەرەپێدانی سیستەمی دارایی و دراوی و ئابووری، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەردوو گەلی برا.
لە میانەی کۆبوونەوەکهدا بەئامادەبوونی كاربهدەستانی باڵیۆزخانەی عێراق له تونس و کارمەندانی پێشکەوتووی وەزارەتی دارایی تونس، جەختكرایهوه لهسهر خواستی جدی بۆ سوودوەرگرتن له ئەزموونی تونس له بەرێوەبردنی سامانی دارایی و دراوی و هەنگاوەكانی له بهدیهێنانی گەشهپێدانی بەردەوام، بهتایبەتی که ئەزموونێکی پێگەیشتووی هەیه لە پشت بەستن به داهاتی نانەوتی بۆ دابینکردنی بودجەی گشتی وڵات.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ئاراستەکردنی عێراق دێت بۆ زیادکردنی سەرچاوە نانەوتییەکانی و خواستی تێکەڵاوبوونی ئەرێنی لەگەڵ تونس لەم بوارەدا، لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام کە پێویستی بە سەقامگیری ئابووری هەیەو هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە بەتەواوی پشت بە نەوت نەبەستێت و ئابووری عێراق نەمێنێتەوە لەژێر دابەزینی نرخی نەوتدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی دارایی و دراو و چۆنیەتی داڕشتنی بودجەی گشتی هەردوو وڵاتی براو چۆنیەتی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و چارەسەرکردنی کورتهێنان و میکانیزمەکانی فراوانکردنی بنکەی باج و خەمڵاندنی داهات تاوتوێکراو ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئۆتۆماتیک كردن و گۆڕینی دیجیتاڵی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٠/٢٨