سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە دەکات بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی کەرتی گواستنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مه‌شهدانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەڕێز ڕەزاق موحێبس سەعداوی كرد، به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایی كردن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێى ڕێگاکانی باشترکردنی کەرتی گواستنەوە و ڕۆڵی ئەم کەرتە گرنگە لە جوڵەی هاوڵاتیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر ڕێگاکانی باشترکردنی ئه‌م كه‌رته، لە ڕێگەی ستراتیژی پێشکەوتووی گواستنەوە و پەیوەندیکردن کە گەشەپێدان و پێشکەوتنی عێراق بەرز دەکەنەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندن
بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤