سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی تورکیا ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز نعمان کورتولموش سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی تورکیا ئەنجامدا.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێی گرنگی هاریکاری و گەشەپێدانی بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ کارکردن بۆ پتەوکردنی لەرێی توندتۆڵی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری پەرلەمانی و کاری هاوبەش بەو جۆرەی خێر و خۆشی بۆ هەردوو گەلی دراوسێ بەدیدێنێت.
بەرێزیان پیرۆزباییشیان لە بەرێز کورتولموش کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی تورکیا و سەرجەم ئەندامانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکە و گەلی تورکیا لە سەرکەوتنی ئەو هەڵبژاردنە دیموکراتیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
16 حوزەیران 2023