سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە پێشوازی کرد لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئاسايشی وڵات و رۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە چەند یاسایەکی گرنگ لە نێویاندا یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بەرێکەوتنی نەوتی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەخت کرایەوە لەسەر تەواوکردنی میکانیزمی جێبەجێ کردنی.
لەبەشێکی تری دیدارەکە جەخت کرایەوە لەسەر پشتیوانی لە حکومەت بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکەی و رێکەوتنی سیاسی لە پێناو سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی خواستەکانیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
8 نیسان 2023