سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز ئیریک شۆفالییە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا، لەگەڵ دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
21 ئەیلول 2022