سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا و ژمارەیەک لە خوشک و برایانی پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز محەمەد جابر پارێزگاری بەغدا و ژمارەیەک لە خوشک و برایانی پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی خزمەتگوزاری ئەو پارێزگایە کرا و جەختيش کرایەوە لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژانەی کاریگەریان لەسەر خزمەتکردنی هاوڵاتیان هەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
12 ئەیلول 2022