سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێسوازی کرد لە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکان و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان و دەستەبەرکردنی داواکاری ئەو قۆناغەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 تەموز 2022