سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی جەزائیر دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز رمتان لعمامرە وەزیری دەرەوەی جەزائیر و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا، لەسەرجەم بوارەکان و بەوجۆرەی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا بەدیدێنێت، وجەختیش کرایەوە لەسەر پتەوکردنی میکانیزمی کاری عەرەبی هاوبەش و بەرەنگاربونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی روبەروی ناوچەکە بونەتەوە.
هەر لە دیدارەکە ئامادەکاریەکان خرانەروو بۆ بەستنی لوتکەی عەرەبی لە یەکی تشرینی دووەمی داهاتوو لە جەزائیر و گفتوگۆش کرا سەبارەت بە چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
23 تەموز 2022