سه‌رۆكسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات بۆ تاوتوێکردنی هاوکاری دوو قۆڵی و پرسە ناوچەییەکان

سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د.مەحمود مه‌شهەدانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازیکرد لە بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، خاتوو ئەلیزابێس ترودۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی سیاسی لە باڵیۆزخانە خاتوو میشێل سایدەرز.
لە میانی دیدارەکەدا هه‌ردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی عێراق کردو ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری و هاوبەشی هەنووکەیی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، بە شێوەیەک کە سەقامگیری و گەشەسەندن بەرز بکاتەوە.
هەر لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک تەوەری جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران، لەوانە پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمی ناوچەکەو کاریگەرییەکانیان لەسەر گۆرەپانی عێراق.
دکتۆر مەشهەدانی جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا کردەوەو جەختی لە پێویستی بەردەوامی گفتوگۆ و هاوکاری کردەوە، بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیریی عێراق و بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکان .

 

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی كانوونی‌ یه‌كه‌م ٢٠٢٥