سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە لیندیسی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە سیناتۆر لیندیسی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەکە باس لە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و گەشەپێدانی لە بوارەکانی ئابوری و رۆشنبیری و خوێندن و هاریکاری لە بواری ئەمنی لەرێی پشتیوانی لە هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گفتوگۆش کرا سەبارەت بە پرسی ئاوارەکان لە ژنان و منداڵان و دۆخی مرۆیی لە کەمپی هەول.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دواپێشهاتە ئیقلیمی و رۆڵی عێراق لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
لای خۆیەوە سیناتۆر لیندسی گراهام تەئکیدی کردەوە لەسەر پابەندی وڵاتەکەی لە پشتیوانی عێراق لەسەرجەم بوارەکان لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و ئاماژەشی بە گرنگی ڕۆڵی کارای عێراق کرد لە هێوکردنەوەی گرژیەکانی ناوچەکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 تەموز 2022