سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری واست و ژمارەیەک لە جێگرەکانی پارێزگاکە دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە پارێزگاری واست محمد مەیاحی و ژمارەیەک له‌ جێگرانی‌ پارێزگاكه‌ کرد.
د.مه‌حمود مه‌شهدانی دووپاتی کردەوە كه‌ پارێزگار هەن کە چەندین سەرکەوتنیان لە بواری جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەدەستهێناوە، لەوانە پارێزگاری واست و ئاماژەی بە پێویستی پارێزگاکان کرد، کە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت بە عێراقییەکان دەکەن و پێداویستیەکانیان دابین دەکەن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ میوان ڕوونکردنەوەیەکی خێرای لەبارەی گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەپێدانی کار لە پارێزگا و تەواوکردنی پڕۆژە گرنگەکان پێشکەشکرد.
لە کۆتاییدا سەرۆک مەشهەدانی پشتگیری ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ حکومەتە ناوخۆییەکان و پارێزگارەکان لە بواری یاسادانان نوێکردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی‌
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤