سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گرنگی ئەنجامدانی ئەو ئیستحقاقە دەستوریە.

هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی کەرتی غەززە و گرنگی هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسیەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە و جەختکرایەوە لەسەر پشتیوانی تەواو بۆ گەلی فەلەستین و هەڵوێستی نەگۆری جەماوەری و فەرمی لە رەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ کۆچپێکردنی فەلەستینیەکان و مافیان لە پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

31 تشرینی یەکەم 2023