سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک کۆمار دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار بەرێز عەبدولەتیف جەمال رەشید.
لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات و میکانیزمی هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار لە پێشکەش کردن و دەرکردنی یاسا گرنگەکان کرا.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی بارودۆخی کەرتی غەززە و گرنگی هەوڵی زیاتری سیاسی و دیبلۆماسی بۆ راگرتنی شەڕەکە، سەرلەنوێش جەختکرایە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی جەماوەری و فەرمی عێراق لە رەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ کۆچی فەلەستینیەکان و مافیان لە پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
23 تشرینی یەکەم 2023