سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە باڵیۆز و نێردەى دیبلۆماسی یەکێتی ئەوروپا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و رێگەکانی پتەوکردنی لەچەند بوارێکدا كرا، لە نێویاندا بواری ئابوری و وەبەرهێنان و دۆسیەی مافی مرۆڤ.

هەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی نێودەوڵەتی و ناوچەکە کرا، لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
بەرێزیان جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی و هاریکاری نێوان عێراق و هاورێیانی لە جیهان و پشتیوانی کردنی لە حکومەت لەو بوارەدا.
لای خۆیانەوە باڵیۆزان ئاماژەیان بە پەیوەندی ئەرێنی کرد لە نێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو خوازیاری بەدەوامی پشتیوانی وڵاتەکانیان بوون بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
10 ئەیلول 2023