سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی مالیزیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز زامبری هەلدولڤادر وەزیری دەرەوەی مالیزیا و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی پتەوکردنی کرا، لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و کاراکردنی لیژنەکانی هاورێیەتی پەرلەمانی و هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندە نێودەەڵەتی و ئیقلیمی و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.

هەر لە دیدارەکەدا بەرێزیان جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاسای پێویست بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی مالیزیا پشتیوانی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە عێراق و پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و بانگهێشتی بەرێزیانیشی کرد تا سەردانی مالیزیا بکات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

24 ئاب 2023