سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەباڵیۆزانی سربیا و ژاپۆن و ئوسترالیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە هەریەک لەبەرێز ئوروش بالۆڤ باڵیۆزی سربیا و بەرێز فۆتۆشی ماتسوموتۆ باڵیۆزی ژاپۆن و خاتوو بۆلا ئێلازابێس غانلی باڵیۆزی ئوسترالیا.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان عێراق و هاورێیانی کرا لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و پشتیوانی لە حکومەت بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکەی و گفتوگۆش کرا سەبارەت بە چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
لای خۆیانەوە ئەو باڵیۆزانە تەئکیدیان کردەوە لە پشتیوانیان بۆ عێراق و بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری، هەر لە دیدارەکە بەرێزیان بانگێشتی دکتۆر ڤلادیمێر ئورلاک سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی کۆماری سربیای بەدەست گەیشت تا سەردانی ئەو وڵاتە بکات لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندی و هاوریکاری نێوان پەرلەمانتارەکانیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
21 ئاب 2023