سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز فولکر تورک کۆمسیاری مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەرێزان فرانسیسکۆ موتا سەرۆکی بەشی ئاسیاو زەریای ئارام و خۆرهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقاو خاتوو رافینا شامدسانی وتەبێژی کۆمسیۆنەکە و خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەگرتووەکان.
لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارت بە پرسەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئەو یاسایانەی خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و تایبەتن بە بێسەروشوێن کراوان و ئازادی رادەربڕین و رێکخستنی کاری ڕاگەیاندن و گرنگی تەواوکردنی پێکهێنانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دۆخی بێسەروشوێن کراوان و ئاوارەکان کرا، لە گەڵ ئەو پرسانەی تایبەتن بە گۆڕانکاری کەش و ئاو و هەوا و رۆڵی کۆمسیزنی مافی مرۆڤ و هاریکاری لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
6 ئاب 2023