سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز جاسم محەمەد بدێوی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکە تاوتوێی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لەبوارە جیاجیاکان کرا لە نێویاندا بواری ئاسایش و ریشەکەێش کردنی مادە هۆشبەرەکان و بواری ئابوری و وەبەرهێنان و بەستنەوەی کارەبا، لەگەڵ هاریکاری لە بوارەکانی رۆشنبیری و ئەکادیمی و هونەری و وەرزش.
هەر لە میانی دیدارەکە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە کرانەوەی عێراق کرد بە رووی چوارچێوەی عەرەبی و جەختی کردەوە لە سەر پەرۆشی ئەنجومەن بۆ دەرکردنی یاسای پێویست بۆ پتەوکردنی تەواوی پەیوەندییەکانی لە پێش هەمویانەوە ئابوری لە نێوان عێراق و براکانی لە وڵاتانی کەنداو.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و عێراق لەسەرجەم بوارەکان؛ لە پێناو بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری عێراق و ئاماژەی بە گرنگی مونتەدای کاری کەنداو عێراقی کرد کە لە شاریقە دەبەسترێت لە مانگی ئەیلولی داهاتوو بۆ پشتیوانی لە هاوبەشی ئابوری نێوان وڵاتانی هاریکاری کەنداو و عێراق و ئاماژەشی بە ڕۆڵی هەرێمایەتی عێراق کرد لە پرسەکانی ناوچەکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
31 تەموز 2023