سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئیمارات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئیمارات.
لە بروسکەکەدا بەرێزیان پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید کرد؛ بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکی ئیمارات و هیوای خواست حکەمڕانیەکەی تەواوکەری گەشەسەندنی وڵات بێت کە خوالێخۆشبوو شێخ زاید بن سڵتان ئالنهیان و جێگرەوەی خوالێخۆشبوو شێخ خەلیفە بن زاید ئالنهیان بناغەیان بۆ دانابوو، بەرێزیان نەئکیدیشی کردەوە لەسەر خواستیان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی برایانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی برا دەکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
14 ئایار 2022